|

دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نۆیه‌می خۆی، كێشه كه‌وتۆته ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، مه‌سه‌له‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، یه‌كێك له‌و كێشانه‌یه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو تایبه‌ت به پرووشه رایگه‌یاند له دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌ندین دانیشتنی شورا‌و مه‌كته‌بی سیاسی و ستافی نوێی ئه‌وحزبه كراوه‌و نه‌گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ر، ئه‌ندامێكی ده‌رنه‌چوی سه‌ركردایه‌تیشیان گوتی ململانێیه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته له‌نێوان دكتۆر محمد بازیانی و كامل حاجی علی دایه‌و بڕیاره وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی ئێران بكات به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕابه‌ری گشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشه‌یه له‌گه‌ڵا ده‌زگای هه‌واڵگری ( ئیتلاعات ) ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه. . |
|

تایبه‌ت به پرووشه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو كه ئاماده نه‌بوو ناوه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه به پرووشه‌ی ڕاگه‌یاند دادگای به‌رایی ڕانیه سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ساڵێك زیاتر به‌ر له ئه‌مڕۆ بێ ئاگاداری شاره‌وانی رانیه فرۆشرابوون جارێكی تر تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی بۆ كرا، تێهه‌ڵچونه‌وه‌كه یاسایی و ئیداری ده‌بێ و به‌چاودێری جێگری داواكاری گشتی هه‌موو داواكراوه‌كانی ناو ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی بانگهێشتی دادگاكردن و به‌دۆسیه‌كانیاندا چوونه‌وه، كه ئه‌مجاره كاركردنه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. . |